May 26, 2024 11:02 Asia/Tehran

لەئاکامی پەلاماری دڕندانەی تۆپخانەیی و هەوایی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر ماڵیک لە ڕەفەح ژومارەیەک شەهید بوون.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایۆنیست ماڵێکیان لە دەڤەری خربەعەدەس"ی هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی رەفەح کردە ئامانج کە بوە هۆی شەهیدبوونی چەند کەسی سڤیل و برینداربوونی تاقمێکی دیکەش و هاوکات ماڵێکیشیان لە بەیت لاهیای هەڵکەوتوو لە باکوری غەزە بۆردومان کرد.

لەئاکامی ئەو پەلامارە نوێیانەی زایۆنیستەکان هەڵیان کوتایە سەر ماڵیک لە خربە عەدەس"ی باکوری ڕەفەح  کە لەئاکامی دا شەش کەس بۆ وێنە دوو منداڵ شەهید بوون و ماڵیکی هەڵکەوتوو لە بەیت لاهیای باکوری کەرتی غەزە"ش بۆردومان کرا.

لەدوای تێپەڕینی زۆرتر لە حەوت مانگ دەستدرێژی بێ ئاکام و دەسکەوتی ئەو ڕژیمە بۆسەر ئەو کەرتە ئەو ڕژیمە بەردەوام ڕۆ دەچی بە قەیرانە نێوخۆیی و دەرەکیەکانی داو لەم ماوەدا هیچ دەسکەوتێکی نەبوە جگە لە دڕندەکاری و قەڵاچۆو کاولکاری و دڕندەکاری نێو شەڕو پێشێلی یاسا نێودەوڵەتی و بۆردومانی بنیاتە فریاگوزارەکان و قاتو قڕی و برسی کردن لەو ناوچە. 

سەرپەیڤ