پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر کەمپی جنین لە باکوری لێواری ڕۆژئاوا
سەرچاوە هەواڵدەریەکان ئەمڕۆش ڕایانگەیاند کە دیسانەوە چەکدارانی زایۆنیست هەڵیان کوتاوتە سەر کەمپی جنین"ی باکوری لێواری ڕۆژئاوا.
ئەو چەکدارە زایۆنیستانە دیسانەوە بە زرێپۆشەوە چوونە ةیو ئەو کەمپەو لەگەڵ هێزەکانی خۆراگری تووشی شەڕ هاتن و شۆڤڵەکانی ئەو ڕژیمەش بیناکانی ئەو کەمپەیان ڕوخاند.
لەئاکامی ئەو پەلامارە نوێێەی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر ماڵیک لە دەڤەری خیربە عەدەسی باکوری ڕەفەح شەش کەس بۆوێنە دوو منداڵیان شەهید کردن.
لەهەمان کات دا هێزەکانی کەتائیبی قەسام لە هەڵمەتیک دا چەند چەکداری زایۆنیستیان بەدیل گرت.
بەوتەی ئەبوو عوبەیدەی وتەبێژی کەتائیبی قەسام هێزەکانیان لەمیانەی هێرشێکی ئاڵۆز لە کەرتی غەزە تیمێکی ئەو ڕژیمەیان کێشاوەتە نێو تۆنێل و لەوێ دا لەگەڵیان بەشەڕ هاتوون.
ناوبراو وتویەتی کە هێزەکانیان لەو هەڵمەتەدا چەند زایۆنیستیان کوشتوەو چەند کەسیان ڵێ بریندار کردوون و چەکو چۆڵەکەشیان بەدەسکەوت گرتووە.
وتەبێژەکەی قەسام پێداگری کرد کە دوژمن هەروا درێژە دەداتە هەڵوێستی کوێرانەو بێ ئاکامی خۆی و کەچی بەردەوام تێکدەشکێ و بەدوای دەسکەوتی پووچ و بێ بنەماوەیە تاکوو قەڵاچۆکردنی گەلی فەلەستین پاساو بدا.