٧٠ ڕێکخراوی مافیاسایی خوازیاری ڕاگەیاندنی قاتوقڕی بوون لە کەرتی غەزە
بەدەیان بنیات و ڕێکخراوی مافیاسایی ئەمڕۆ یەکشەم لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش دا خوازیاری ڕاگەیاندنی قاتوقڕی بوون لە کەرتی غەزە.
ئەوبنیات و ڕێکخراوە مافیاساییانە وتیان: نەبوونی خواردەمەنی پێویست لەسەرانسەری کەرتی غەزە لەبەر پێداگری ڕژیمی زایۆنیستی لەسەر بەردەوامی دڕندەکاریەکانی و کەڵک وەرگرتن لە برسیەتی وەک چەکێک بۆ قەڵاچۆی خەڵکی فەلەستین ڕوەو پەرەگرتنە.
هەر بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە ئاستی خواردنی پێویست هاوکات لەگەڵ دەسپێکی پەلامارە وشکانیەکەی سەر ڕەفەح کەم بۆتەوە، بەتایبەت ئەوەی کە ڕۆژێک بەر لە دەسپێکی ئەو پەلامارە ڕێگە نەدراوە باری خواردەمەنی و یارمەتی مرۆیی و فریاگوزاری بچێتە ئەو کەرتە.
ئەو بنیاتە مافی مرۆیانە پێداگریشیان کردوە لەسەر پێویسرتی یەگجار زۆری بەڕێوەبردنی ناچارکرتدنی ئەو ڕژیمە بە بەڕێوەبردنی ڕێوشوێنە ڕاگەیاندراوەکان لەلایەن دیوانی دادگەری نێودەوڵەتی و ناچارکردنی بە کردنەوەی بازگەی ڕەفەح لەسەر سنورەکانی فەلەستین لەگەڵ میسر و بردنی بەخێرایی و بەربڵاوی یارمەتی بۆغەزە.
ئەو دامەزراوانە ڕایگانگەیاندوە کە زۆرتر لە هەشتسەد هەزار لە خەڵکی نێشتەجێی ڕەفەح و ئاوارەکان ناچار بە کۆچی زۆرەملی کراون و بەرەو خان یونس و دەیر بەلەح هەڵاتوون و زۆرتر لە سەد هەزار کەسی دیکەش بەبێ خواردن و بژیو هەڵاتوون بەرەو جیبالیاو بەیت لاهیا.