زیانی قورسی زایۆنیستەکان لە ڕەفەح
میدیا زایۆنیستیەکان ڕایانگەیاند کە سێزدە کەس لە چەکدارانی ڕژیمی زایۆنیست لەمیانەی ڕوداوێکی هەواڵگری لە شاری ڕەفەح"ی باشوری ئەو کەرتە کوژراون و بریندار بوون
میدیا زایۆنیستیەکان دوێنێ ڕایانگەیاند کە لەمیانەی ڕوداوێکی هەواڵگری لە شاری ڕەفەح"ی باشوری ئەو کەرتە کە بەروداوێکی دژوار پێناسەیان کردوە سێ چەکداری ئەو ڕژیمە کوژراون و دە کەسی دیکەشیان برینداربوون کە برینی پێنج کەسیان بە قورس ڕاگەیەندراوە.
گروپگەلی خۆڕاگری فەلەستینیش ڕایانگەیاند کە زەربەتگەلی گورچکبڕیان لە چەکدارانی رژیمی زایۆنیست وەشاندوەو چەندین کەسیان لێ کوشتونو بریندار کردوون.
گوردانەکانی قەسام ڕایگەیاند کە بەهۆی ڕاکێتی کورتبڕی سەدو حەوتەوە شوێنی جێگیربوونی زایۆنیستەکانیان لە گەڕەکی ڕابیعە عەدەویەی باشوری ڕەفەح کردۆتە ئامانج و دەبابەیەکی میرکاوای دوژمنیان بە ڕاکێتی یاسین ١٠٥ لە دەڤەری عەلمی باکوری کەمپی جیبالیا کردۆتە ئامانج و لێکیان بڵاو کردوە.
هێزەکانی خۆڕاگری هاوکات ماڵێکی بۆمبڕێژکراویشیان لە کەمپی شعوتی باشوری ڕەفەح لێک بڵاو کرد کە چەکدارەکان تێیدا جێگیر ببوون و هاوکات هێزەکانی سەرایا قودسیش ڕایانگەیاند کە بەهۆی چەند هاوەنەوە چەکدارانی زایۆنیستیان لە ڕۆژهەڵاتی کەمپی جیبالیا وەبەر هێرش داوە.