حەماس: درێژەی شەر ڕەنگە بەواتای گرتنی زۆرتری زایۆنیستەکان بێ
ئەندامێکی بزوتنەوەی حەماس دوێنێ پێداگری کرد کە بەردەوامکردنی شەڕ لەلایەن داگیرکەرانەوە ڕەنگە ببێتە هۆی گرتنی زایۆنیستیکی زۆرتر لەلایەن خۆراگری فەلەستین"ەوە لە کەرتی غەزە.
باسم نەعیم"ی ئەندامی بزوتنەوەی حەماس وتی: یاری بە وشەکران لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە قەبووڵ ناکرێ، چونکا دەبێ سەرەتا ڕون بکرێتەوە کە ئاخۆ ئاگربڕ بەتەواوی جێ بەجێ دەکرێ یان نا، چونکە هەڵوێستی حەماس و لایەنەکانی تری خۆڕاگری سەبارەت بە وتووێژ بەپێی جموجووڵی ئەفسانەیی خەباتگێرانی خۆڕاگری لە گۆڕەپانی شەڕدایە.
ناوبراو وێرای ئاماژە بەوەی کە حەماس پێشتر ڕازی ببو بە بەڵگەی نێوبژیوانەکان بەڵگەیەک کە لانیکەمی ئامانج و داخوازی خەڵکی فەلەستینی وەدی دهێنا.
ناوبراو وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە تاکووئێستا کەس لەگەڵ بزوتنەوە پەیوەندی نەگرتوە و هێچ بەڵگەیەکیشی پێ نەدراوە پێداگری کرد کە تا کاتێک کە زایۆنیستەکان بازگەی ڕەفەح"یان داگیرکردبێ وتووێژی نوێ ناکرێ.
ناوبراو وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە خۆڕاگری وتووێژیک قەبووڵ ناکا کە بۆ کەڵکوەرگرتن بێ وەک ئامێرێک بەئامانجی دانی دەرفەتی زۆرتر بە دوژمن بۆ بەردەوامکردنی پیلانەکانی بەدژی گەلی فەلەستین و پێداگریشی کرد ئەوەی کە بۆ خۆڕاگری گرینگە پارێزگاری لە خەڵکە لەبەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژیانەدا.