May 30, 2024 11:30 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە لە نوێترین ئاماری خۆی دا ڕایگەیاند کە تاکوو ئێستا سی و شەش هەزارو سەدو حەفتاو یەک کەس لە هاووڵاتیانی فەلەستینی لەئاکامی پەلاماری زایۆنیستەکان دا شەهید بوون.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین  لە کەرتی غەزە ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنیست لەماوەی ٢٤ کاتژومێری ڕابردوو شەش قەڵاچۆو کۆمەڵکوژی بەڕێوە بردوەڤ کە لەئاکامی دا حەفتاو پێنج هاووڵاتی فەلەستینی شەهیدو دووسەدو هەشتاو چوار کەسیشی بریندار کردوە. ئەو وەزارەتخانە دەڵی بە لەبەر چاوگرتنی ئەم ئامارە لە دەسپێکی شەرەکەی غەزەوە تاکووئێستا و هاوکات لەگەڵ هەڵمەتەکەی باهۆزی ئەقسا ٣٦ هەزارو سەدو حەفتاو یەک کەس شەهید بوون و هەشتاو یەک هەزارو چوارسەدو بیست کەسیش بریندار کراون.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە پەلاماری دڕندانەی ئەو ڕژیمە بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەزە هەروا بەردەوامەو زایۆنیستەکان سەرەڕای شەپۆلی ناڕەزایەتی و شەرمەزارکرانیان لەلایەن خەڵکی جیهانەوەو بڕیاری یاسایی دیوانی نێودەوڵەتی دادگەری لاهە بەدژی هەروا درێژە دەداتە پەلامارەکانی بۆسەر شاری ڕەفەح لە باشوری کەرتی غەزە.

سەرپەیڤ