May 30, 2024 15:36 Asia/Tehran
  • نوێترین دڕندەکاری زایۆنیستەکان، بۆردومانی کەمپی نوسەیرات لە غەزە

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کەمپی نوسەیراتی کەرتی غەزەیان بۆردومان کردو لەئاکامی دا چوار کەس لەنێو ماڵیک دا شەهید بوون.

لەمیانەی ئەو پەلامارە دڕندانەی زایۆنیستەکان دا پازدە کەسیش بریندار بوون و میدیا فەلەستینیەکانیش ڕایانگەیاندوە کە چەندین کەسیش هەروا لەژێر دارو پەردوودان.

لەلایەکی دیکەوە خۆفڕێکی ئەرتەشی زایۆنیست سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کەمێکی نابلۆسی لێواری ڕۆژئاوای بەئامانجی تیرۆرکردنی چەند خەباتگێرێکی خۆڕاگری کردە ئامانج بەڵام هیچیانی نەپێکا.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە سەوی رابردوو هێزەکانی خۆراگری جێگیر لە نابلۆس هەڵمەتێکی دژی زایۆنیستیان بەڕیوە برد کە لەئاکامی دوو دوو زایۆنیست کوژران.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزەش ڕایگەیاند کە لەدەسپێکی کۆمەڵکوژیەکی خەڵکی ئەو کەرتەوە تاکوو ئێستا سی و سەش هەزارو سەدو حەفتاو یەک کەس شەهیدو هەشتاو یەک هەزارو چوارسەدو بیست کەسیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ