حوزه‌یران 01, 2024 07:04 Asia/Tehran

سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس پێداگری کرد کە ڕژیمی داگیرکەر لەبەر پایەداری ئەفسانەیی گەل و خۆڕاگری فەلەستین لەپێناو وەدیهێنانی ئامانجەکانی دا تووشی شکست هاتوە.

ئیسماعیل هەنیە"ی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس" لەمیانەی سی و سێهەمین کۆنگرەی نیشتمانی عەرەبی لە بەیرووت وتی: خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان ئەمڕۆ هاوڕێی غەزەیەو باهۆزی ئەقساش پرسی فەلەستینی خستە شوین و پێگەیەکی بەرزو دەگمەن و بوە هۆی ئەوەی تاکوو درگایەک بکرێتەوە بەسەر بە فەرمی ناسینی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین و ڕژیمی داگیرکەریش لەسایەی پایەداری ئەفسانەیی گەل و خۆڕاگری فەلەستین لەپێناو وەدیهێنانی ئامانجەکانی تووشی شکست هاتوە.

هەنیە پێداگری کرد کە ڕژیمی داگیرکەر لە دەسەڵاتی بەرپێگرانەو بۆچوونی تیرۆریستی خۆی دا لەبەر باهۆزی ئەقسا تووشی شکست هات و خۆڕاگریش دیسانەوە بە نێوبژیوانەکانی ڕاگەیاند کە واز لە داخوازیەکانی ناهێنێ.

ناوبراو وتی کە ڕژیمی داگیرکەر لەو وتووێژانە بۆ دڕێژەی دەستدرێژکاریەکانی کەڵک وەردەگرێ و پێداگریشی کرد کە سەرمایەنانەوە لەسەر ئەم شەڕە پێویستی بە هەڵوێستێکی عەرەبی و جم و جووڵێکی گشتگیر هەیە بۆ پێکهێنانی بزاڤێکی دژی سازان.

سەرپەیڤ