مەرجی حەماس بۆ وتووێژ سەبارەت بە ئاگربڕ
بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس پێداگری کرد لەسەر دژایەتی خۆی لەگەڵ هەرچەشنە وتووێژێکی پەیوەنددار بە ئاگربڕ بێتوو زایۆنیستەکان دڕندەکارەکانیان ڕانەگرن.
بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە لەسەرجەمی خولەکانی پێشووتری وتووێژی ناڕاستەوخۆدا تاکوو ڕازی بوون بە گەڵاڵەی پێشنیارکراوی نێوبژیوانەکان ئێمە نەرمیمان نواند.
بەڵام دوژمنی زایۆنیست لەو وتووێژانە وەک ڕواڵەتێک بۆ بەردەوامکردنی دەستدرێژی و قەڵاچۆکردنی خەڵکی فەلەستین کەڵکی وەرگرت و لەبەرامبەر هەڵوێستی ئەرێنی ئێمەدا هەڵیکوتایە سەر ڕەفەح و داگیری کردو ئەوەش بوە هۆی کۆتایی هاتنی هەوڵی نێوبژیوانەکان.
لەو ڕاگەیاندراوەدا وتراوە کە حەماس و لایەنەکانی تری فەلەستین هیچ کات مۆڵەت نادەن بە دڕیژەدان بە وتووێژ ببنە بەشێک لە قەڵاچۆو گەمارۆو برسی کردن و کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی غەزە.
هەربۆیە هەڵوێستی خۆمان بە نێوبژیوانەکان ڕادەگەیاندو پێداگریمان کرد کە بێتوو دوژمن شەو دڕةدەکاریەکانی لەو کەرتە ڕابگرێ ئێمەش ئامادەی ڕێککەوتنین لەسەر هەموو ئەو شتانەی کە گارانتی گۆڕینەوەی گیراوو دیلە فەلەستینیەکان بێ.