هەڵمەتی قەسام بۆسەر داگیرکەرانی زایۆنیست
لقی سەربازی حەماس ڕایگەیاند کە دەبابەیەکی میرکاوا٤ی زایۆنیستیان لە بەیت لاهیای باکوری کەرتی غەزە بە بۆمبی شواز کردۆتە ئامانج.
گوردانەکانی قەسام دوێنێش دەبابەیەکی دیکەیان لە دەوری مزگەوتی داروسەلام بە ڕاکێتی دژی زرێپۆشی یاسین ١٠٥ کردە ئامانج.
دەبابەیەکی میرکاوای دیکەش لەدەوری مزگەوتی شێخ زاید لە باکوری کەرتی غەزە بە ڕاکێتی یاسینی ١٠٥ی قەسام وەبەر هێرش درا.
جیهادگەرانی قەسام ژومارەیەک لە چەکدارانی ئەرتەشی داگیرکەریشیان لە لەنێو ماڵیک لە نێوەڕاستی جیبالیای ئەو کەرتە بەڕآکێتی تی بی جی کردە ئامانج کە لەئاکامی دا هەموویان کوژران.
هاوکات تاکهەڵگرێکی زایۆنیستیش لە چوارڕێیانی عەبدجەبر لە کەمپی یەبنا لە ڕەفەح هەر بە یاسین سەدو پێنج وەبەر هێرش دراو بۆمبێکی ڕێنوێنکاریشیان هاویشتە ژومارەیەک زایۆنیست لەسەر دەبابەیەک کە لەئاکامی دا هەموویان کوژران و بریندار بوون.
هەر لەهەمان کات دا قەسام ڕاشیگەیاند کە سێ دەبابەشیان لە کەمپی یەبنای شاری ڕەفەح بە هاون تەقاندۆتەوە.