حوزه‌یران 02, 2024 12:45 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵدەریەکان ئەمڕۆ شەممە ڕایانگەیاند کە هەواڵنێرێکی فەلەستینی دیکە لەئاکامی پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر باکوری کەرتی غەزە شەهید کراوە.

ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیست ئەمڕۆ سەممە ماڵی عولا دحدوح"ی هەواڵنێری ژنی فەلەستینی لە شەقامی جەلای شاری غەزە بۆردومان کرد کە بوە هۆی شەهیدبوونی.

بە شەهیدبوونی ئەو هەواڵنێرەش ژوماری شەهیدانی میدیا لەدەسپێکی شەرەکەی غەزەوە تا هەنوکە لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە گەیشتە ١٤٦ کەس.

ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیست بەرلەمە عەبدوڵڵا نەجاڕی هەواڵنێری فەلەستینی لەمیانەی هەڵکوتانە سەر کەمپی جیبالیا لە باکوری ئەو کەرتە شەهید کردبوو.

تاکوو ئێستا بەدەیان هەواڵنێری دیکەش لەکاتی ڕوماڵی هەواڵی سەڕەکەی غەزەدا بریندار بوون.

لەدەسپێکی شەرەکەی غەزە لەلایەن ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیستیەوەو لە  حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە تا هەنوکە چەکدارانی ئەو ڕژیمە ژومارەیەکی بەرچاو هەواڵنێریشیان هەر لەو کەرتە دەست بەسەر کردوون.

سەرپەیڤ