حەماس: ئیسراییل ویستی سیاسی بۆ دەسڕاگەیشتن بە ئاگربڕ نییە
وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس وتی: ڕژێمی زایۆنی خاوەنی ویست و ورەیەکی سیاسیی بۆ دەسراگەیشتن بە ئاگربڕ و ڕێککەوتنی دیلبەدیل نییە.
یەکێک لە وتەبێژەکانی حەماس کە ناوی نەبراوە بە ئاماژە بەوەی کە ڕژێمی ئیسراییل خاوەنی ویست و ورەیەکی سیاسیی لەپێناو دەسراگەیشتن بە ئاگربڕ و ڕێککەوتنی دیلبەدیل نییە، پێیداگرت: ئێمە رازی نابین بە هەرچەشنە پێشنیارێک کە دامەزرانی ئاگربڕی هەمیشەیی، پاشەکشەی ئیسراییل لە غەززە و گەڕانەوەی ئاوارەکان نەگرێتەوە.
ئەم کاربەدەستەی حەماس بە ئاماژە بەوەی کە گەڵاڵە پێشنیارییەکەی جۆ بایدێنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ئاگربڕ جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ گەڵاڵە پێشنیارییەکانی تر نییە کە ئەم بزووتنەوەیە پێشتر ڕازی بوونی خۆی لەوانە راگەیاندبوو، وتیشی: ئێمە بە چاوێکی ئەرێنی دەڕوانینە پێشنیارەکەی بایدێن و لە قۆناغی لێکدانەوەیداین و بەم زوانەیش وەڵام دەدەینەوە.
کەناڵی ١٣ی ڕژێمی زایۆنی بە گێڕانەوە لە کاربەدەستانی پارتی لیکوود راپۆرتی دا کە تەنانەت بێتوو حەماس وەڵامی ئەرێنی بداتەوە بە گەڵاڵەی راگەیاندراو لە لایەن بایدێنەوە، بنیامین نەتانیاتوو ڕێگایەکی بۆ جێبەجێ نەکرانی دەدۆزێتەوە.