زیاتر لە ٣٥٠٠ منداڵ لە غەززە مەترسیی برسێتییان لەسەرە
زیاتر لە ٣٥٠٠ منداڵ لەم ناوچەیەدا لەبەر کەمبوونی خۆراک و قات و قڕی سەرچاوەگرتوو لە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی، مەترسیی گیانلەدەسدانیان کەوتۆتەسەر.
ناوەندی میدیایی حکومەتی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند؛ زیاتر لە سێ هەزار و پێنسەد منداڵی تەمەن ژێری پێنج ساڵ لە کەرتی غەززە لەبەر داسەپاندنی سیاسەتیبە برسی ڕاگرتنی منداڵان لە لایەن ڕژێمی ئیسراییلەوە، کەمبوونی شیر و خۆراک، کەمبوونی سریلاک و خۆراکی تایبەت بە ساوایان، بێوەری بوون لە ڤاکسیناسیۆن و پێشگری بە گەیشتنی خۆراک و دەرمان و یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بە غەززە، بۆ چوارەمین هەفتەی لە سەر یەک مەترسیی مردنیان لە سەرە.
نووسینگەی میدیایی حکومەتی لە غەززە بە ئاماژە بەوەی کە ئەم جەنایەتانەی ڕژێمی زایۆنی دژ بە منداڵانی غەززە بەهۆی بێدەگەکردنی کۆمەڵگای نیودەوڵەتی بەردەوام دەبێ، داوای لە خەڵکی جیهان کرد کە بە هەنگاوی بە کردەوە و کاریگەر گیانی منداڵانی غەززە ڕزگار بکەن.
پێشتر ژێدەرە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاندبوو کە ژمارێک منداڵی ساوا و کەمتەمەنی فەلەستینی لە باکووری کەرتی غەززە بە هۆی بەدخۆراکی و کەمئاوی شەهید بوونە.