حوزه‌یران 04, 2024 09:01 Asia/Tehran
  • حەماس گۆڕەپانی سیاسی بەجێناهێڵێ

ئەندامی باڵای بزووتنەوەی حەماس بە ئاماژە بەوەی کە دوژمن لە دووی بەلاڕێدابردن و بەردەام کردنی شەڕە، وتی: حەماس گۆڕەپانی سیاسی بەجێناهێڵێ.

غازی حەمد پێیداگرت؛ ئێمە وەڵامی خۆمان ڕاگەیاندووە بە نابژیوانان و ئەوە لایەنی ئیسراییلییە کە ڕازی نەبووە بە گەڵاڵەی پێشنیاریی بایدێن. حەمد راشیگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی لە دانوستانەکاندا هەوڵ بۆ لەڕێترازاندن  و بەلاڕێدابردن دەدات بۆ ئەوەی شەڕی دژ بە غەززە هەر درێژە پێ بدات.

ناوبراو جەختی کرد: بزووتنەوەی حەماس هەرگیز گۆڕەپانی سیاسی بەجێناهێڵێ و ئیسراییلییەکان و ئەمریکاییەکان لە خەون و خولیادان. ئەم ڕێبەرەی حەماس راشیگەیاند کە مەسەلەی پاش شەڕ، مەسەلەیەکی فەلەستینییە و دوژمنی زایۆنی لە دانانی ناوەندگەلی سەر بە تێلاڤیڤ لە غەززە دەسکەوتێکی نەبووە. غازی حەمد ڕاشیگەیاند کە تەنانەت بێتتوو شەڕی غەززە ڕاگیردرێ ڕژێمی زایۆنی ناتوانێ ڕاستییەکی تری جیا لەو بڕیارەی خودی فەلەستینییەکان دەیدەن، داسەپێنێ بە سەریاندا. 

 

سەرپەیڤ