گاردییەن: بەهۆی پەلاماری ئیسراییل بۆ سەر ڕەفەح، منداڵان لە برسێتیدا گیانیان لە دەست دەدەن
ڕۆژنامەیەکی چاپی بەریتانیا نووسی کە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری غەززە، ئەم ناوچەیەشی تووشی قات و قڕی کردووە و منداڵان لە برسێتیدا گیانیان دەست دەدەن.
ڕۆژنامەی گاردییەن نووسی: گوێزرانەوەی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ غەززە لە دەروازە سنوورییەکانی وەک ڕەفەح، گەلێک بە هێواشی جێبەجێ دەکرا و بەندەرە کاتییەکەی ئەمریکا بۆ گەیاندنی یارمەتییەکان لە ڕێگای دەریاییشەوە سوودێکی نەبوو. بەڵام ئیستا دەروازەی سنووریی ڕەفەحیش داخراوە و پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئەم شارەی باشووری کەرتی غەززە ، پرۆسەی گەیشتنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکانی وەستاندووە. بە گشتی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان پیشاندەری ئەوەیە کە لە یەک مانگ لەمەوبەرەوە ڕادەی یارمەتیی مرۆڤدۆستانەیەک کە گەیشتووە بە دەستی خەڵکی غەززە، تا سێ یەکی ڕادەی جاران کەم بۆتەوە.
«مەتیو هالینگورس» سەرۆکی بەرنامەی جیهانیی خۆراک لە فەلەستین وتی ئەو خۆراک و خواردنەی دەگاتە غەززە، زیاتر بۆ باکووری ئەم کەرتە بەڕێ دەکرێن و قەیرانەکانی ئەو بەشە کەم دەکەنەوە، بەڵام لە باشووری غەززە خۆراک و خواردن ڕووی لە کۆتایی ناوە. ناوبراو وشداری دا کە خەڵکی باشووری غەززە بەمزووانە هەموو ئەو یارمەتییانەی تەواو دەکەن کە لە دوو مانگی ئاپریل و مەیدا وەریانگرتبوو.