زیانی قورسی زایۆنییەکان لە هەڵمەتی گوردانەکانی قەسامدا
گوردانەکانی شەهید عزەدین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ڕایگەیاند کە ١٥ سەرباز و چەن تانکێکی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززەی پێکاوە.
گوردانەکانی شەهید عزەدین قەسام لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: خەباتکارانی ئێمە پاش گەڕانەوە لە بەرەکانی شەڕ لە نزیکی کۆلیژێکدا لە باشووری گەڕەکی "سەبرە"ی شاری غەززە ، هێزێکی پیادەی ڕژێمی زایۆنییان خستە بۆسەوە کە لە ١٥ ئەفسەر و سەرباز پێکهاتبوو و پاش چوونە نێو ماڵێک خستنیانە بەر دەسڕێژیی گوللەهاوەنی «TBG» و ئەندامانی ئەم تیمە هەموو کوژران و یان بریندار بوون، کاتێکیش هێزی یەدەگی دوژمن خۆی گەیاند خەباتکارانی ئیمە بە ڕۆکێتی یاسینی ١٠٥ تانکێکی "مێرکاوا"یان پێکا و تیایان برد.
قەسام لە بەیاننامەیەکی دیکەدا ڕایگەیاند شۆڤەڵێکی سەربازی و دوو تانکی مێرکاوای ڕژێمی زایۆنی بە ڕۆکێتی یاسینی ١٠٥ لە ئۆردوگای "یەبنا" لە شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە پێکاوە، هەر لەم ئاراستەیەدا ، سوپای ڕژێمی زایۆنیش دانی نا بەوەیدا کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە کەرتی غەززە ١٧ سەرباز و ئەفسەری بریندار بوونە. سوپای ڕژێمی زایۆنی رایگەیاندووە لە دەسپێکی شەڕەوە تا ئیستا سێ هەزار و ٧٢٠ ئەفسەر و سەربازی بریندار بوونە.