پێداگریی هەنییە لە سەر بەردەوامیی بەرگریی خۆڕاگری لە مافەکانی فەلەستینییەکان بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنی
سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) پێیداگرت؛ خۆڕاگریی فەلەستین بەردەوام دەبێ لە برگری کردنی لە مافەکانی فەلەستینییەکان بەرامبەر بە ڕژێمی جەنایەتکاری زایۆنی.
ئیسماعیل هەنییە وتی: ڕژێمی ژینۆسایدکاری زایۆنی بەردەوامە لە سەر جەنایەتەکانی دژ بە گەلی فەلەستین و ئیستاکە شەپۆلی تازەی جەنایەتەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لە نوسەیرات و دەیرولبەلەح هەستاوەتەوە.
لە پە لامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ئۆردوگای نوسەیرات و شاری دەیرولبەلەح لە کەرتی غەززە سەدان فەلەستین شەهید و بریندار بوون.
ئیسماعیل هەنییە بە ئاماژە بەوەی کە ئەگەر داگیرکەران پێیان وایە دەتوانن بژاردەکانی خۆیان بە زۆرەملی داسەپێننە سەر ئێمە، لە خەون و خەیاڵدان، وتیشی: حەماس ڕازی نابێ بە هیچ ڕێککەوتینێک کە ئاسایشی گەلی فەلەستین دابین نەکات.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) لە درێژەدا بە ئاماژە بەوەی کە داگیرکەران لە بواری سەربازیدا شکستیان هێناوە و ئێمە ڕووخانی سیاسی و ئەخلاقییان بە چاوی خۆمان دەبینین و جیهان دەبێ هەنگاوێک هەڵێنێ، وتی کە ئۆمەتە عەرەبی و ئیسلامییەکان و هەموو ئازادیخوازانی جیهان دەبێ بەرامبەر بە کوشت و کوشتاری دڕندانە و شەهید بوونی دەیان کەسی مەدەنی ڕاوەستن.