ژماری شەهیدانی غەززە سنووری ٣٧ هەزار کەسی تێپەڕاند
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە سی و حەوت هەزار و هەشتا و چوار کەس.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی بیستوچوار کاتژمێری رابردوودا سوپای ڕژێمی زایۆنی هەشت جەنایەت و کوشتاری لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە کە ئەنجامی ئەو جەنایەتانە دووسەد و هەشتا و سێ شەهید و هەشسەد و چواردە بریندار بووە.
وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ڕایگەیاند کە ژمارێک لە شەهیدەکان و قوربانیان هێشتایش هەر لە ژێر دار و پردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە و داگیرکەران پێشدەگرن بە دەسڕاگەیشتنی هێزەکانی فریاگوزار بەو کەسانە. ناوەندی دیلە فەلەستینییەکانیش رایگەیاندووە؛ هێزی داگیرکەری ئیسراییلی لە ماوەی بیستوچوار کاتژمێری رابردوودا ، بیست و دوو فەلەستینیی دیکەیان لە کەرتی ڕۆژاوا قۆڵبەست کردووە. لە نێو گیراواندا ژمارێک ژن و منداڵ و کۆنەئەسیریش دەبیندرێ.
سەرچاوە خۆجێیەکانیش باسی ئەوە دەکەن کە حیزبوڵلای لوبنان دەستی داوەتە مووشەکبارانی ناوچە باکوورییەکانی فەلەستینی داگیرکراو. هەروەها گوردانەکانی قەسامیش بە گوللەهاوەن دەستی داوەتە کوتانی هێزی داگیرکەر لە ڕۆژاوای گەڕەکی تل السلطان لە شاری ڕەفەح . ژێدەرە فەلەستینییەکان ڕایگەیاندووە کە نیشانەپێکێکی گوردانەکانی قەسام ئەفسەرێکی سوپای زایۆنی لە ناوچەی "تەل زەعرەب" لە ڕۆژاوای ڕەفەح پێکاوە.