حوزه‌یران 11, 2024 11:30 Asia/Tehran

ئاژانسی فریاکەوتن وکاردۆزێنەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووه کان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان "ئانروا" ڕایگەیاند ، کاولکران لە غەززە وەسف ناکرێت ونێوەیەک لە بیناکانی ئەم کەرتە خاپورکراون.

ئاژانسی فریاکەوتن وکاردۆزێنەرەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان ئانروا ئەمڕۆ دوشەممە ڕایگەیاند: هەڵگرتنی داروپەردوو لە ناوچەکانی کەرتی غەززە چەندین ساڵ دەخاینێت وچاکبوونەوە لەزیانەکانی ده رونی  سەرچاوەگرتوو لەشەڕیش  له وانه یه  کە پیویستی بە چەندین ساڵ بێت. ئاژانسی فریاکەوتن وکاردۆزینەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان جەختی کرد: ئەم ئیش وئازارەی فەلەستینیەکان دەبێ کۆتایی پێبدرێت. بە تێپەڕینی ٢٤٨ ڕۆژ لە دەسپێکرانی دەستدرێژکاری بەبێ ئەنجام وبەبێ دەستکەوتی ڕژێمی زایۆنی بۆسەرکەرتی غەززە ، ئەم ڕژێمە ڕۆژ بۆ ڕۆژ زیاتر دەچەقیتە ناو قەیرانەکانی ناوخۆیی ودەرەکی خۆی.

سەرپەیڤ