حوزه‌یران 11, 2024 10:50 Asia/Tehran

وەزاڕەتی تەندروستی غەززە هەواڵی دا لە بەرزبوونەوەی ژماری شەهیدانی ئەم ناوچە لە ٢٤٨ مین ڕۆژی جەنایەتە بەردەوامەکانی ڕژێمی داگیر کەر لە دژی خەڵکی غەززە .

وەزاڕەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند : ڕژێمی داگیرکەر لەماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو پێنج قەڵاچووی ئەنجام داوە کە چل شەهید و٢١٨ برینداری لێکەوتەوە. هەروەها ژمارەیەک لە قوربانیەکان لەژێر داروپەردوو ولە جێگاگەلێک دان کە کادێری بەرگری مەدەنی وئامبۆلانسەکان توانایی دەسڕاگەیشتن بەوانیان نیە.

ئەم وەزاڕەتخانەیە جەختی کرد: ڕێژەی قوربانیانی شەڕی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبرهەتا بە ئێستاکە گەیشتووە بە ٣٧ هەزارو١٢٤شەهید و٨٤هەزارو٧١٢ بریندار.وتەبێژی بەرگری مەدەنی غەززە ڕایگەیاند: ستافی  ئێمە سەرقاڵی یارمەتی گەیاندنە بۆ دەرهینانی  شەهیدان وبرینداران لە ژێر داروپەردووی ماڵێک لە پارێزگەی غەززە. ڕژێمی داگیرکەرلەم پەلامارە ژنێکی دوو گیانیان شەهید کردووە. ڕژێمی داگیرکەر هەروا درێژە ئەدات بە وەبەرپەلاماردانی ماڵ وخانووەبەرەی کەسانی ناسەربازی وکوشتنی منداڵان وژنان لە غەززە.  

سەرپەیڤ