ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی زایۆنییەکان بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوا گەیشتە ١٢ کەس
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین شەوی رابردوو ڕایگەیاند ژماری شەهیدانی پەلاماری هێزی داگیرکەری زایۆنی زیاتر بووە و لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو گەیشتۆتە ١٢ کەس.
ئەم کەسانە لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن شەهید بوونە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، شەش کەس لەو کەسانە لە شارۆچکەی کەفەردان هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای جنین لە کەرتی ڕۆژاوا شەهید بوونە. داگیرکەرانی زایۆنی لە پەلاماردانی شارۆچکەی کەفەردان، چەن ماڵی مەدەنیشیان ڕۆکێتباران کرد.
چەن کەسیش لە پەلاماری زایۆنییەکان بۆ سەر شارۆچکەی کەفەردان بریندار بوون. پێشتر ژماری شەهیدانی پەلاماری زایۆنییەکان بۆ سەر ئەم ناوچەیەی کەرتی ڕۆژاوا، بە سێ کەس راگەیەندرابوو. ماشێنی کوشتاری ڕژێمی زایۆنی لە غەززە واوەتر چووە و گەیشتۆتە کەرتی ڕۆژاوایش. لە پەلاماری بێوێنەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە کە لە مانگی ڕەزبەری ساڵی رابردووە دەست پێبووە ، تا ئێستا زیاتر لە ٣٧ هەزار کەس شەهید و هەزاران کەسیش بریندار بوونە.