حوزه‌یران 13, 2024 09:55 Asia/Tehran

ڕێکخراوی پزشکانی بێسنوور ڕایگەیاند: لە دەسپێکی مانگی ژوەنەوە زیاتر لە هەشسەد کەس بە هۆی پەلامارە بەربڵاوەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە شەهید بوون.

ڕێکخراوی پزشکانی بێسنوور ڕایگەیاند: لە دەسپێکی ژوەنەوە (شەممە دوازدەی جۆزەردان) لە پەلاماری بەربڵاوی ئاسمانی و زەوینیی ئسیراییل بۆ سەر غەززە زیاتر لە هەشسەد کەس کوژراون و نزیکەی دووهەزارو  چوارسەد کەسیش بریندار بوونە. ئەم ڕێکخراوەیە پێیداگرت کە ئەوە هەر ئاوەزمەندانە نییە کە بچینە ژێر باری ئەوەی کە ئیسراییل هەموو هەنگاو و تەگبیرەکانی بەپارێزەوە جوڵانەوە  و لەبەرچاوگرتنی هێڵە سوورەکان دەگرێتە بەر. پەلامارە تۆقێنەرەکانی ئەمدواییە کرایە سەر ناوەراستی غەززە ، بۆتە هۆی کارەساتێکی دڵتەزێن کە لەگەڵ لۆژیک و ئاوەزی مرۆڤی بەویژدان نایەتەوە و پیشاندەری ئەوەیە کە ئیسراییل هیچ بایەخێک بۆ گیان و ژیانی فەلەستینییەکان دانانێت.

ڕژێمی زایۆنی ئەمدواییە بۆ ئازادکردنی دستبەسەرکراوانی خۆی جەنایەتێکی تۆقێنەری لە ئۆردوگای نوسەیرات و ناوچەکانی دەوروبەری لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە ئەنجام دا کە بووە هۆی شەهید و بریندار بوونی سەدان کەسی دیکە. ڕێکخراوی پزشکانی بێنسوور ڕایگەیاند: ئیسراییل دەبێ خێرا کۆتایی بێنێ بەو کوشت و کوشتارە و هاوپەیمانانی ئیسراییلیش لەوان ئەمریکا و بەریتانیا دەبێ هەموو هەوڵی خۆیان بدەن بۆ راگرتنی پەلامارەکانی ئیسراییل کە دەیکاتە سەر خەڵکی مەدەنی و ژێرخانە گرینگەکانی کەرتی غەززە. 

سەرپەیڤ