محەممەد هندی : ئامانجی سەرەكی ئیسرائیل و ئەمریكا شكستی خۆڕاگرییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i428289-محەممەد_هندی_ئامانجی_سەرەكی_ئیسرائیل_و_ئەمریكا_شكستی_خۆڕاگرییە
جێگری سكرتێری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین لە وتاردانێك دا پێداگری كرد كە ئامانجی سەرەكی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریكا ، شكستی خۆڕاگرییە بەڵام ئێمە بە یەكگرتوویی مەیدانی و سیاسی ، پلانی ڕژێمی ئیسرائیل پووچەڵ دەكەینەوە.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
حوزه‌یران 15, 2024 07:30 Asia/Tehran

جێگری سكرتێری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین لە وتاردانێك دا پێداگری كرد كە ئامانجی سەرەكی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریكا ، شكستی خۆڕاگرییە بەڵام ئێمە بە یەكگرتوویی مەیدانی و سیاسی ، پلانی ڕژێمی ئیسرائیل پووچەڵ دەكەینەوە.

ناوبراو بەڕاگەیاندنی ئەمەی كە ئەگەردەستدرێژییەكان كۆتایی پێ نەیەت و چەكدارانی زایۆنیست بە تەواوی لە غەززە نەچنە دەر، پێشنیاری ئاگربەس قەبووڵ ناكەین، وتیشی : تاقمەخۆڕاگرەكان لەسەر داواكارییەكانیان لەسەر وتووێژەكانی ئاگربەس هاودەنگن.ڕژێمی ئیسرائیل و ئەمریكا تەنیا بە دوای شكست هێنانی خۆڕاگرین نەك دامەزرادنی ئاگربەس .

هندی وتیشی : لە یەكەم ڕوژی شەڕەوە، هەڵوێستی ئەمریكا دژبەرانەتر لە ڕژێمی ئیسرائیل بووە لەبەر ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی شەڕەكە دەكات و ئەمریكییەكان ئێستا بە نیازن گوشار بخەنەبەردەم دامەزرانی ئاگربەس .

ناوبراو لە درێژەدا وێڕای پێداگری كردن لەسەر ئەمەی بێ دامەزرانی ئاگربەس، گیراوانی ئیسرائیلی ئازاد ناكرێن وتی : خۆڕاگری پێشنیاری زیاد كردنی توركیا، چین و ڕووسیە وەك دەستەبەركەری هەرچەشنە ڕێككەوتنێكی داوە بەڵام لایەنی بەرامبەر نەیارەتی لەگەڵ كرد.