لەقاودانی ئەشکەنجەکرانی لاوانی فەلەستینی بەدیلگیراو لەلایەن زایۆنیستەکانەوە
چالاکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڤیدیۆی گەنجێکی فەلەستینی خەڵکی غەزەیان بڵاو کردۆتەوە کە بەدیاری دەخا ناوبراو لەدوای مانگێک لە گیرانی لەلایەن زایۆنیستەکانەوە، بەتەواوی تووشی کێشەو قەیرانی دەروونی بوە.
بەدر دەحلان"ی سی ساڵ تەمەن دۆخێکی یەگجار شپرزە لە تەواوی ماوەی بەدیلگیرانەکەی لەنێو گرتوخانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی تێ پەڕاندوە.
دیحلان کە بەڕوونی شوێنەواری ئەشکەنجە لەسەر دەست و دەوموچاوو بەشەکانی دیکەی جەستەی بەدی دەکرێن دەڵی کە لەماوەی نزیکەی مانگێک لەمەو بەر لە شاری خانیۆنسی باشوری کەرتی غەزە دەست بەسەر کراوەو ئەو ماوەیەش خەوێکی ترسناک بوە بۆی کە بەتوندی ئەشکەنجە کراوەو هەنوکەش لە چارەنوسی ئەندامانی بنەماڵەکەی هیچ هەواڵێکی نیە.
ناوبراو لەدوای ڕاگوێزرانی بۆ نەخۆشخانەی شوهەدای ئەقسای شاری دەیربەلەح لەدوای چارەسەری پزیشکی نازانێ ڕوو لە کوێ بکا.
ناوبراو کە لە دۆخێکی جەستەیی شپرزەدایە بارودۆخی دەرونی خۆی بە یەگجار سەخت و دژوار دەزانێ، چاوی لەکاسە دەرپەڕیون و جۆری قسەکردنی لاڵەپەتەیەو بەوتەی پزیشکانیش ئەو نیشانەی شپرزەبوونی دۆخی جەستەیی و دەرونی ئەو گەنجە فەلەستینیەیە بەهۆی ئەشکەنجە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە.