بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەماڵ عەدوان: خوازیاری لێکۆڵینەوە لەبارەی شەهیدبوونی پزیشکان و ستافی نەخۆشخانەکانین لە غەززە
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی "کەماڵ عەدوان" لە باکوری کەرتی غەززە وێڕای ئاماژە بە شەهیدبوونی پزیشکان و ستافی نەخۆشخانەکانی ئەو ناوچەیە بەدەست رژیمی زایۆنیستی وتی کە بۆ تاووتوێی ئەو بابەتە، دەبێ گرووپێکی لێکۆڵینەوە، پێک بهێنرێ.
"حیسام ئەبووسەفیە" وتی: خوازیاری ڕوونبوونەوەی چارەنووسی ستاڤی پزیشکین کە لەلایەن چەکدارانی سوپای رژێمی زایۆنییەوە قۆڵبەست کراون.
بەپێی دوائاماری بڵاوکراوە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومیی لە کەرتی غەززە، لە حەوتی ئۆکتۆبری٢٠٢٣وە تائێستا٤٩٩ کەس لە ستافی پزیشکی و دەرمان لە کەرتی غەززە لە ئەنجامی بۆردومان، تەقەی راستەوخۆ و یان ئەشکەنجەو ئازار لە گرتووخانەکانی رژێمی زایۆنیستی شەهید بوون. ئەبوو سەفیە، لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پتر لە٢٥٠منداڵی تووشبوو بە بەدخۆراکیشمان ناسکردووە.
ئەو هەواڵە لەکاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە سەرچاوەکانی سەربە مانگی سوری فەلەستین لە کەرتی غەززەش ڕایانگەیاند: داوا لە وڵاتانی جیهان و ڕێکخراوە تەندروستییەکان دەکەین، ئیسرائیل بخەنەژێر گوشار بەمەبەستی وەستاندنی سیاسەتی برسی راگرتنی دانیشتووانی غەززە.
ئانرۆاش رایگەیاند: لەماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا، نزیک بە ٦٧ لەسەتی دامەزراوەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و ژێرخانەکانی کەرتی غەززە لە ئەنجامی پەلامارە بەردەوامەکانی رژێمی زایۆنیستی، ویڕان بوون یان زیانی جیددیان پێگەیشتووە.