حەماس: جددین لە سەر ڕێککەوتن
یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس پێیداگرت: بێتوو داگیرکەران ڕازی بن بە گەڵاڵەی ئاگربڕی پێشنیاریی بایدێن و چوونەدەری تۆکمە و تەواویان لە غەززە، حەماس سوور و پێداگرە لەسەر بەڕێوەچوونی دانوستانی ئاگربڕ.
«خلیل الحیه» جەختی کرد قسەکانی نەتانیاهوو پیشاندەری ئەوەیە کە ئەم کەسە هەوڵ بۆگەڕاندنەوەی دەستبەسەرکراوانی خۆیان دەدات و پاش ئەوەیش دەست پێ کردنەوەی شەڕ.
جێگری سەرۆکی بزووتنەوەی سیاسیی خۆڕاگریی فەلەستین (حەماس) بە ئاماژە بەوەی کە بێتوو نەتانیاهوو پێبەند بێ بە گەڵاڵە پێشنیارییەکەی بایدێن، ئێمە ئامادەین بۆ دانوستانێکی راستینە، وتیشی: سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی خوازیاری ڕێککەوتن نییە و هەڵوێستگەلێکی بێ مانا سەبارەت بە سەرکەوتنێکی ڕەها و بێشەرت و مەرج دووپات دەکاتەوە.
ئەم ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس بە ئاماژە بەوەی کە هیوادارن ناوبژیوانان سەرکەوتوو بن لە ناچارکردنی داگیرکەران بە راگرتنی شەڕ و گەیشتنە تەبایی و ڕێککەوتن، وتیشی: هەڵوێستەکانی ئێمە هەر لە دەسپێکی دانوستانەکانەوە ڕوون و شەفاف بووە و لە هیچکام لە شەرت و مەرجەکانمان لەوان دامەزرانی ئاگربڕی هەمیشەیی، پاشەکشەی هەمیشەیی داگیرکەران و گەڕانەوەی ئاوارەکان پاشگەز نابینەوە.
ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: ناوچەکە ئارامی و ئاسایش بە خۆیەوە نابینێ، لەبەر ئەوەی کە نەتانیاهوو یەکسەر خەریکی بڵێسەپێدانی ئاگری شەڕ لە هەموو بەرەکاندایە، تەنیا لەبەر ئەوەی کە خۆی لە سەر دەسەڵات بمێنێتەوە، ئەو خوازیاری درێژخایەن بوونی شەڕە بۆ داپۆشتنی ناکامییەکانی لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا.