حوزه‌یران 25, 2024 21:37 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئیسماعیل هەنییە لە سەر درێژەپیدانی خەباتی دژ بە زایۆنییەکان

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) پێیداگرت؛ خۆڕاگریی فەلەستین لە سەر هەڵوێستەکانی خۆی بەرامبەر بە ڕژێمی داگیرکەری قودس پاوەجێیە.

'ئیسماعیل هەنییە" ڕۆژی سێشەممە بە ئاماژە بە شەهید بوونی خوشکی لە پەلاماری ئاسمانیی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە وتی؛ گەلی فەلەستین بەردەوام دەبێ لە خەباتی دژ بە ڕژیمی زایۆنی و هەرگیز کۆڵ نادات و تەسلیم نابێ.بزووتنەوەی حەماسیش لە بەیاننامەیەکدا بە سەرەخۆشی کردنی شەهیدبوونی خوشکی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی ئەم بزووتنەوەیە داوای لە گەلانی عەرەبی، ئیسلامی و هەروەها ئازادیخوازانی جیهان کرد تا گوشاری زیاتر بخەنە سەر ڕژێمی ئیسراییل و لە هەموو لایەکەوە بیخەنە بن گوشار تا دەسدرێژییەکانی ڕاگرێت.لە بەیاننامەکەی حەماسدا هاتووە داوا لە کۆمەڵگاتی جیهانی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین ئەرک و بەرپرسایەتییەکانی بەرامبەر بەم جەنایەتە دڕندانەیە بەجێ بێنن و هەنگاوی خێرا و کاریگەری هەڵگرن بۆ پاڵپشتی کردنی خەڵکی مەدەنیی فەلەستینی و هەوڵی بەربڵاوتر بدەن بۆ وەبەر لێپرسینەوە خستن و سزادانی سەرانی تیرۆریستی ڕژێمی زایۆنی لەبەر جەنایەتەکانیان دژ بە گەلی فەلەستین.

سەرپەیڤ