حوزه‌یران 25, 2024 21:39 Asia/Tehran
  • لاپید: ئیسراییل لە هەموو بوارێکدا  تووشی هەڵوەشانەوەی تەواو بووە

سەرۆکی نەیارانی کابینەی ڕژێمی زایۆنی لە کۆبوونەوەی کنێسێتدا دانی نا بەوەیدا کە ئەم ڕژێمە لە بواری ئاسایش، ئابووری و لە هەموو بوارێکی دیکەشدا تووشی هەڵوەشانەوەیەکی تەواو هاتووە.

"یائیر لاپید" ڕوو لە نەتانیاهوو وتی: ناوی ئێوە لەسەر هیچ فڕۆکەخانەیەک، پرد و یان مۆزەخانەیەک نابێ، تەنیا شتێک کە ناوی ئێوەی لە سەر دەمێنێتەوە، پەلاماری بێدەسکەوتتان بۆ سەر کەرتی غەززەیە. ئێوە بانگەشیتان کرد حەماس لە حاڵەتی بەرگری و پێشپێگریدایە و هێرش ناکات و ئەوەی وتتان درۆ و دەلەسە بوو."یائیر لاپید" بە هێرش کردنەسەر بنیامین نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە پێیداگرت کە نەتانیاهوو دەبێ واز لە پۆستەکەی بێنێ. ناوبراو لە ئێکانتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس نووسی : نەتانیاهوو مەترسییەکە لە سەر ئاسایشی ئیسراییل و شاروومەندانی. ئەو لە ئاستێکدا نییە کە وەک سەرۆک وەزیران کاری خۆی بەردەوام بکات.

سەرپەیڤ