حوزه‌یران 26, 2024 13:20 Asia/Tehran

ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیستی لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە تاکوو ئێستا زۆرتر لە ٧٩ هەزار تەن تەقەمەنیان بەسەر خەڵکی غەزەدا باراندوە.

ماڵپیری ئەلبەیان" وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە کەرتی غەزە خاونی ٣٦٠ کیلۆمەتر بەریناییە، نوسیویەتی کە لەڕاستی دا لەکۆی ٧٩ هەزار تۆن بۆمب و تەقەمەنی پشکی هەر کیلۆمەترێک لەو خاکە ٢٢٠ هەزار تۆن تەقەمەنی دەبێ 

ئەو ماڵپەڕە هەواڵدەریە نوسیویەتی کە ئەو بڕە لەڕادەبەدەرە لە تەقەمەنی کە ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیستی لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبری ڕابردوەوە بەسەر خەڵکی ئەو کەرتەی دا ڕژاندوە کەم وزۆر پێنج هێندەی ئەو بۆمبە ناڤۆکیەیە کە لە شەڕی دووهەمی جیهانی دا ڕژێندرایە سەر خەڵکی هێڕۆشیمای ژاپۆن.

ئەو ماڵپەڕە لەزمان نوسینگەی هەواڵدەری  حکومەتی غەزەوە نوسی ئەو بارستایە لەڕادەبەدەرەی تەقەمەنی بۆمب لە سەرانسەری کەرتی غەزە بوە هۆی کاولکاریەکی مەزن.

١٩٤ بنکەی حکومەتی و ١١٠ قوتابخانەو زانکۆو ٦٠٨ مزگەوت و ١٥٠ یەکەی نیشتەجێ بوون بەتەواوی خاپوور بوون و ٢٠٠ هەزار ماڵیش تاڕادەیەک زیانیان وێ کەوتوە.

ڕژیمی زایۆنیستی لەو پەلامارانەی دا ٣٣ نەخۆشخانەو ٦٤ ناوەندی دەرمانی ١٣١ ئۆرژانسی لەکار خستوون و بەمجۆرە ئەو شەڕە بۆتە هۆی کارەساتێکی مرۆیی بێ وێنە کە لەئاکامی دا بەگشتی ١ملوێن و نۆسەد هەزار تۆن سەدی هەشتاو پێنجی خەڵکەکەی دەربەدەرو پەرتەوازە بوون. 

سەرپەیڤ