حوزه‌یران 28, 2024 07:26 Asia/Tehran

هێزی زایونیستی لە درێژەی تاوانکارییەکانی دا لە دووسەد و شەنجاوشەشەمین ڕۆژی ڕەگەزکوژی لە کەرتی غەززە، ئەمڕۆ پەلاماری کردەسەر شاری جنین لە کەرتی ڕۆژاوایی .

لە ڕەوتی پەلامارەکانی سوپای زایۆنیستی بۆسەر نەخۆشخانەی ئوردوگای جنین لاوێکی فەلەستینی بە زەبری گوللەی زایۆنیستەکان بریندار بووە.

هێزی سوپای زایونیستی لە درێژەی تاوانکارییەکانی دا ئەمڕۆ پەلاماری کردەسەر شاری جنین لە کەرتی ڕۆژاوایی کە بەرەوڕووی خۆڕاگری چەکدارانەی هێزی خۆڕاگری ئەم ناوچەیە بووەتەوە.

خەباتکارانی فەلەستینی چەند بۆمبی بەهێزیان لەسەر ڕێی ئوتوموبیلی سەربازی داگیرکەرانی زایۆنیست تەقاندەوە.

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستیش باسی بریندار بوونی نیزیکەی بیست چەکداری زایۆنیستیان کرد لە تێکهەڵچوونەکانی جنین و پێداگرییان کرد کە برینداران بە کوپتێر گوێزراونەتەوە بو نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل.

سەرچاوەکانی هەواڵ هەروەها باسی ڕووخانی چەندین ماڵیان کرد لە ڕۆژاوای شاری رەفەح لەلایەن سەربازانی ڕژێمی داگیرکەرەوە.

میدیاکانی فەلەستینیش ڕاپۆرتیان داوە سوپای ڕژێمی داگیرکەر شەش جار یەکێک لە قوتابخانەکانی شاڕۆچکەی عەبسانیان لە ڕوژهەڵاتی شاری خان یوونس داوەتە بەر پەلامار.

وەزارەتی  تەندوروستی کەرتی غەززەش باسی پەرەسەندنی ژوماری شەهیدانی دەست درێژکاری ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززەیان کردووە لە حەوتەمی ئوکتوبری دووهەزارو بیست وسێوە تائێستا  کە گەیشتووەتە سی و حەوت هەزار و 765 شەهید و ژوماری بریندارانیش گەیشتووەتە هەشتا و شەش هەزار و 429 کەس.

سەرپەیڤ