حوزه‌یران 28, 2024 07:00 Asia/Tehran

چەکدارانی ئەرتەشی زایۆنیست لەدرێژەی دڕندەکاریەکانیان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیان کوتایە سەر شاری جنین"ی لێواری ڕۆژئاوا، بەڵام ڕوبەروو بونەوە لەگەڵ خۆڕاگری چەکداری هێزەکانی خۆڕاگری

خەباتگێرانی فەلەستینی چەند بۆمبی بەهێزیان لەسەر ڕێگەی ئۆتۆمبێلە جەنگیەکانی ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیستی تەقاندەوە کە میدیا زایۆنیستەکان ڕایانگەیاند کە بیست چەکداریان بریندار بوون و پێداگریان کردوە کە ئەو بریندارانە بەهۆی کۆپتەر ڕاگوێزراونە نەخۆشخانەکانی خاکی داگیرکراو.

فڕۆکە شەرکەرەکانی ئەو ڕژیمەش ئەمڕۆ ناووچەیەکیان لە شاری نەبتیەی باشوری لوبنان بۆردومان کرد کە لەئاکامی دا پێنج کەس بریندار بوون و زیانێکیش لە بیناکانی دەوری ئەو سوێنە کەوت.

هاوکات یەکەی تپخانەی زایۆنیستەکانیش دەڤەری لبونەی دەوری ناقورەی باشوری لوبنانی تۆپباران کرد.

سەرپەیڤ