حوزه‌یران 29, 2024 12:17 Asia/Tehran

گوردانەکانی قەسام " لقی سەربازی بزوتنەوەی حەماس بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک بەناوی "بۆسەی مەرگ" پەیامێکی نوێی دایە ڕژیمی داگیرکەر.

گوردانەکانی قەسام " لقی سەربازی بزوتنەوەی حەماس ڤیدیۆیەکی بەناوی "بۆسەی مەرگ" بڵاو کردەوە کە چەندین وێنە لە بۆسەکانی خۆڕاگری فەلەستین بەدژی چەکدارەکانی ڕژیمی زایۆنیست لەمیانەی شەڕەکەی هەنوکەی غەزە لەخۆ دەگرێ.

ئەو وێنانە بریتین لە بۆسەکان بۆوێنە بۆسەی تێکەڵاوی شابورە، کە تێیدا قەسام بە کەڵکوەرفرتن لە ڕاکێتی یاسین سەدو پێنج دوو دەبابەی میرکاواو دوو زرێپۆشی دوژمنی زایۆنیستی کردە ئامانج و لەدورەوە چەندین چەکداری دوژمنی لە کەمپی شابورە لەنێو بردو هەروەها دیمەنی تەقینەوەی دەبابەو نەفەرهەڵگرو شۆڤڵ و هەڵمەتی تەکئەنگێوەکان و دەستبەسەرداگرتنی چەکوچۆڵی زایۆنیستەکانیش لەخۆ دەگرێ.

لە کۆتایی ئەو ڤیدیۆیەدا ئەبووعوبەیدەی وتەبێژی قەسام بەدیار دەکەوێ کە لەپشتیەوە دەستەواژەی ئەرتەشی داگیرکەر لە هەموو بستێکی خاکەکەمان دا هەر تووشێ بۆسەی مەرگ دێ نوسراویشە بڵاوکرانەوەی ئەو ڤیدیۆیە هاوکات لەگەڵ شەڕەکەی گەڕەکی سوجاعیەی باکوری ئەو کەرتەیە کەلەئاکامی دا چوار چەکداری زایۆنیست کوژران و پێنج کەسی دیکەش بریندار کران.

سەرپەیڤ