حەمدان: ٧٠%ی دانیشتووانی کەرتی غەززە مەترسیی قاتوقڕییان لەسەرە
یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس وتی دوژمنی زایۆنی لە کاتێکدا بۆ دووسەد و شەست و حەوتەمین ڕۆژی لە سەریەک بەردەوامە لە جەنگ و جەنایەتی دژ بە خەڵکی غەززە کە ٧٠%ی دانیشتووانی کەرتی غەززە مەترسیی قاتوقڕییان لەسەرە.
ئوسامە حەمدان وتیشی کە دوژمنی زایۆنی هەموو درەوازە سنوورییەکانی کەرتی غەززەی داخستووە و مردن لە برساندا لەم کەرتە بووە بە واقیعێکی ڕۆژانە و ڕژێمی داگیرکەر و فاشیست بەردەامە لە سەر شەڕی برسێتی دژ بە گەلی فەلەستین.
ناوبراو وتیشی باروودۆخ لە کەرتی غەززە بەتایبەت پارێزگاکانی باکووری ئەم کەرتە گەلێک نالەبارە و هەزاران کەس مەترسیی مردن بە هۆی برسێتییان لە سەرە، تا ڕادەیەک کە بە پێی ڕێژە و ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ٧٠%ی دانیشتووانی غەززە مەترسیی قاتوقڕییان لە سەرە.
ناوبراو وتیشی: نزیکەی٣٥٠ هەزار منداڵی تەمەن ژێری ٥ ساڵ، لە کەرتی غەززە شتێکیان بۆ خواردن دەست ناکەوێ. ئوسامە حەمدان پێداگرت: بە پێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر لە نیوەی بنەماڵەکانی غەززەیش لە رۆژدا تەنیا یەک ژەمیان بۆ خواردن هەیە. حەمدان وتیشی: دوژمنی زایۆنی لە ٩ مانگ لەمەوبەرەوە تا ئێستا بەردەوامە لە سەر سیاسەتی برسێتیدان بە دانیشتووانی کەرتی غەززە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند هیچ شوێنێکی ئەمن و سەلامەت لە کەرتی غەززە بوونی نییە و داگیرکەران هەرجارەو ئەو ناوچانەی دەدەنە بەر پەلامار کە پێشتر بە ئەمن و سەلامەتیان ڕاگەیاندبوو. ئوسامە حەمدان وتیشی: سیاسەتی برسێتیدان لە کەرتی غەززە یەکێکە لە دڕندانەترین شێوازەکانی شەڕی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی غەززە.