حوزه‌یران 30, 2024 09:45 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ئەمڕۆ ڕایگەیاند: لە دەسپێکی شەڕی سوپای رژیمی زایۆنی بەدژ دانیشتووانی ئەو ناوچەیە لە حەوتی ئۆکتۆبری٢٠٢٣وە تا ئێستا ئاماری شەهیدان بۆ٣٧هەزار و٨٣٤کەس زیادی کردووە.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە راپۆری رۆژانەی خۆیدا سەبارەت بە ئاماری شەهیدان و بریندارانی ئەو ناوچەیە، ڕایگەیاند: بە تێپەڕینی٢٦٧رۆژ بەسەر دەسپێبوونی پەلاماری دڕندانەی رژیمی ئیسرائیل، سوپای ئەو رژیمە لەماوەی٢٤کاتژمێری ڕابردوو، سێ تاوانی لەدژ بنەماڵە فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززە ئەنجام دا کە بەهۆی ئەو تاوانکارییانە، چل کەس شەهیدو ٢٢٤کەسیس بریندار بوون.

ئەو وەزارەتخانە هەروەها ڕایگەیاند: بە هەژمارکرانی ئەو شەهیدانە، ئاماری شەهیدانی فەلەستینی لەو ناوچەیە لە حەوتی ئۆکتۆبری٢٠٢٣وە تا ئێستا بۆ٣٧هەزار و ٨٣٤کەس زیادی کرد. هەروەها لەو ماوەدا، ٨٦هەزار و٨٨فەلەستینی لە ئەنجامی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بریندار بوون.

سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند، هەروەها ژمارێکی زۆر لە فەلەستینیەکان کە لەئەنجامی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی شەهیدبوون، لەژێرداروو پەردوو دان. پاش تێپەڕینی زیاتر لە هەشت مانگ بەسەر دەسدرێژکاریی بێ ئەنجام و بێ دەسکەوتی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە، ئەو رژیمە تادێ زیاتر نوقمی قەیرانە ناوخۆیی و دەرەوەییەکانی دەبێ.

سەرپەیڤ