ژماری شەهیدانی غەززە؛ ٣٧ هەزار و ٩٢٥ کەس
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند؛ ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە سی و حەوت هەزار و نۆسەد و بیست و پێنج کەس.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە پەلامارەکانی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردووی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، شەهید بوونی بیستو پێنج کەس و بریندار بوونی هەشتا و یەک کەسی دیکەیش.
وەزارەتی تەندرووستیی غەززە پێیداگرت کە ژمارێک لە شەهیدەکان و قوربانیان ئێستایش هەر لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە و یان لە سەر جادە وڕێگاوبانەکاندا کەوتوون و داگیرکەران پێشدەگرن بەوەی هێزەکانی فریاگوزار دەستیان بگاتە ئەو کەسانە.
قەسام لقی سەربازیی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: خەباتکارانی ئێمە لە شووجاعییە هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە لەگەڵ هێزی زایۆنی تێکهەڵچوون، ژمارێکیان لێ کوشتن و ژمارێکی دیکەشیان بریندار کرد. لە لایەکی دیکەوە لە کەرتی ڕۆژایشدا خەباتکارانی فەلەستینی خەریکی شەڕێکی قورسن دژ بە داگیرکەران.
ئاژانسی ئانڕوایش ڕایگەیاندووە دوابەدوای دەرکرانی فەرمانگەلێکی تازە لە لایەن تلاڤیڤەوە سەبارەت بە چۆڵکرانی خان یونس، دووسەد و پەنجا هەزار فەلەستینی دیسان ناچار بە کۆچکردن و بەجێهێشتنیی ئەم شارە بوون.