کرانەئامانجی کۆپتەرێکی ئاپاچی ڕژیمی زایۆنیستی لە غەزە
گوردانەکانی قەسام بە مووشەکی سامی ٧ کۆپتەرێکی ئاپاچی ڕژیمی زایۆنیستیان لە غەزە کردە ئامانج.
هەواڵدەری سەربازی گوردانەکانی قەسام چەند وێنەیەکی لە کرانەئامانجی کۆپتەرێکی ئاپاچی ڕژیمی زایۆنیستی، بە مووشەکی سام ٧ لەشاری غەزە لەئاکامی هەڵمەتی هاوبەشی خەباتگێرانی گورانەکانی قەسام و گوردانەکانی شەهید عەبدولقادر حسینی بڵاو کردەوە.
هەواڵدەری قودس"یش ڕایگەیاند خەباتگێرانی فەلەستینی و چەکدارانی زایۆنیست لە بەشی کۆنی شاری نابلۆس و لێواری ڕۆژئاوا تووشی شەڕ هاتوون.
چەکدارانی داگیرکەر لەهەمان کاتیش دا هەڵیان کوتاوەتە سەر ناوچە ڕۆژهەڵاتیەکانی نابلۆس و لەئاکامی بۆردومانی ماڵی بردویل لە دەڤەری سیدرەی ناوچەی دیرجی غەزە تاقمێک شەهیدو بریندار بوون.
هاوکات لەئاکاسمی بۆردومانی ماڵی سیراج لە کەمپی نوسەیراتی غەزەش ژومارەیەک شەهیدو بریندار بوون و ڕاگوێزراونە نەخۆشخانە.
شاری نەسری ڕەفەحیش لەلایەن زایۆنیستەکانەوە تۆپباران کرا و زرێپۆشەکانیان دزەیان کردە ئەو شارۆچکە.
لەئاکامی پەلامارێکیس بۆسەر ماڵێک لە شارۆچکەی بەنی سوهەیلای ڕۆژهەڵاتی خان یۆنس دوو فەلەستینی شەهید کران.