حەمدان خوازیاری گەرەنتی کرانی پرسەکانی نێو ڕێککەوتنی وڵاتانی نێوبژیوان بوو، بۆ وتوویژەکان
ئوسامە حەمدانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێداگری کرد کە وڵاتانی نێوبژیوان دەبێ بابەتەکانی نێو وتووێژ لەگەڵ ڕژیمی زایۆنیستی گارەنتی بکەن.
حەمدان وتی بزوتنەوەی حەماس لە بیروبڕواو ڕوانگە بەرباسەکان دا وەفادارە بەو بنەما سەرەکیانەی کە خۆڕاگری وتووێژی لەسەریان دەست پێکرد.
ناوبراو وتی: ئێمە بۆ ڕاگرتنی شەڕو پەلاماردانی غەزە لەلایەن دوژمنەوە نەرمی مان نواندوڕۆلی نێوبژیوانەکان هەرتەنیا هێنانە ئارای ڕوانگەو بیرو بۆچونەکانیان نیە، هەربۆیە دەبێ دەبێ بابەتەکانی نێو وتووێژ لەگەڵ ڕژیمی زایۆنیستی"ش گارەنتی بکەن.
ئەو هەواڵە هاوکات لەگەڵ خولی یەکەمی وتووێژی نێوان ڕژیمی زایۆنیستی و بزوتنەوەی حەماس بۆ گۆڕینەوەی دیل و گیراوەکان لە دۆحەی پێتەختی قەتەر بڵاو دەکرێتەوە.
نوسینگەکەی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژیمە شەوی رابردو پشتڕاستی کردەوە کە بەرپرسی موساد کە بۆ وتووێژ لەگەڵ حەماس چوبوە قەتەر لەدوای کۆتایی وتووێژەکان لە دۆحەوە گەڕاوەتەوە تاکوو ڕاپۆرتەکەی بداتە کاربەدەستانی ڕژیمەکەی.
لەلایەکی دیکەوە هەواڵدەری ئاکسیوسی ئەمریکا شەوی ڕابردوو لەدوای خولی یەکەمی ئەو وتووێژانە ڕایگەیاند کە ئەمریکا هەوڵ دەدا کە لە خولی دووهەمی ئەو وتووێژانەدا مەودای نێوان حەماس و زایۆنیستەکان کەم ببێتەوە.