ته‌مووز 07, 2024 09:35 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستیی غەززە، ئاماری تازەی قوربانیانی شەڕی غەززە لە دووسەد و حەفتاو چوارەمین رۆژی شەڕی ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند: رژیمی داگیرکەر لەماوەی٢٤کاتژمێری ڕابردوو، سێ تاوانی کوشت و بڕی لە کەرتی غەززە ئەنجامدا کە بەهۆیەوە، بیست ونۆ کەس شەهیدو سەد کەسیش بریندار بوون.

هەروەها ژمارێک لە قوربانیەکان، لەژێرداروو پەردوو و ئەو ڕێگایانەدان کە ستافی بەرگریی شارستانیی توانای دەسڕاگەیشتن بەوانی نیە. ئەو وەزارەتخانە هەروەها ڕایگەیاند: ئاماری شەهیدانی شەڕی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە گەیشتە ٢٨هەزار و٩٨شەهیدو ئاماری بریندارانیش بۆ هەشتاو حەوت هەزار و ٧٠٥ کەس .

لە هەواڵێکی دایکەدا هاتووە، لە ئەنجامی پەلاماری شەوی ڕابردووی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ئوردوگای نوسەیرات لە غەززە، دەیان فەلەستینی شەهیدو بریندار بوون.

لە ئوردوگای "بەلاتە" لە رۆژهەڵاتی نابلۆس هەڵکەوتوو لە لێواری رۆژاواش قەناسەچی و نیشانەپێکانی سوپای رژێمی داگیرکەر، فەلەستینیەکیان کردەئامانج و شەهیدیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلجەزیرە، دوابەدوای بوردومانی پارێزگایی ناوەندیی کەرتی غەززە نۆزدە فەلەستینی لەوان چەند منداڵ شەهیدو دەیان کەسیش بریندار بوون. هاوکات لەگەڵ درێژەی جەنایەتی دڕندانەی ئیسرائیل بۆسەر غەززەو وێران کردنی بەشی زۆری ژێرخانەکان، نێژرانی تەرمی کوژراوان و شەهیدان بووە بە قەیران و ئێش و ئازای خەلکی کەرتی غەززە.

سەرپەیڤ