ته‌مووز 09, 2024 10:20 Asia/Tehran

وریایی دان سەبارەت بە دۆخی کارەساتبار"ی مرۆیی "خان یۆنس" بەتایبەت نێو نەخۆشخانەی ناسری باشوری کەرتی غەزە.

بەرپرسانی نەخۆشخانەی ناسرهەڵکەوتوو لە خان یۆنس وریاییان دا لەپەیوەند لەگەڵ  دۆخی کارەساتبار"ی منداڵانی خەوێندراو لەو نەخۆشخانەو  ڕایانگەیاند کە ڕەنگە ژینڕاتۆرەکانی کارەبای ئەو نەخۆشخانە لەکار بکەون و بکوژێنەوە.

ئەو بەرپرسانە پێداگریان کردوە کە منداڵە خەوێندراوەکانی بەشی چاودێری تایبەت ڕەنگە لەئاکامی لەکارکەوتنی ژینڕاتۆرەکان گیانی خۆیان لەدەست بدەن.

بەپێی هەواڵێکی دیکە کەناڵی سی ئین ئین"ی ئەمریکا ڕایگەیاند کە پەلاماردانی شاری ڕەفەح لەلایەن زایۆنیستەکانەوە ئەو شارەی کردۆتە وێرانەیەک و بیناو باڵەخانەکانی ئەو دەڤەرە بەتەواوی کاولکراون.

لەدوای تێپەڕینی سێ مانگ بەسەر دەسپێکی پەلاماری سەربازی زایۆنیستەکان بۆسەر ڕەفەح هێشتاش شەڕ لەو ناوچە هەروا بەردەوامەو ئەرتەشی ئەو ڕژیمە هەروا بەدوای دۆزینەوەی تۆنێلەکانی حەماس لەو ناووچەیە.

سەرپەیڤ