ته‌مووز 09, 2024 12:45 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆ ٣٨هەزار و ١٩٣ کەس زیادی کرد.

وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە لە تازەترین ڕاپۆری خۆیدا ڕایگەیاند: رژیمی زایۆنیستی لەماوەی٢٤کاتژمێری رابردوو، سێ تاوانی کوشت وبڕی دژ بە خەڵکی مەدەنی ئەنجامدا لە کەرتی غەززە کە بەهۆیانەوە، چل کەس شەهیدو حەفتاو پێنج کەسیش بریندار بوون.

بە ژمێردرانی ئەو ژمارە شەهیدو بریندارانە، ژماری شەهیدانی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری٢٠٢٣وەو هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا تائێستا گەیشتە ٣٨هەزار و ١٩٣ کەس و ژماری بریندارانیش ٨٧ هەزار و ٩٠٣ کەس.

بەرلەوە، چاودێری مافی مرۆڤی ئوروپا-مەدیتەرانە لە تازەترین بەیاننامەی خۆیدا ڕایگەیاند: زیاتر لە بیست و شەش هەزار بریندار و نەخۆش لە کەرتی غەززە بۆ ڕزگارکرانی گیانیان، پێویستیان بە یارمەتیی خێرای دەرەوەیی هەیەو لەبەر گەمارۆی ئیسرائیل دژ بە کەرتی غەززەو لەناوبرانی پێداویستییە پاکپارێزی و پزشکییەکان و هەروەها ناوەندە نەخۆشخانەییەکان، بەرەوڕووی هەڕەشەو مەترسیی مردنن.

هەزاران بریندار و نەخۆش لە کەرتی غەززەش بۆ تۆکمەکردنی ڕەوتی چارەسەریی یان وەرگرتنی ڕاژەکارییە پزشکییەو دەرمانییە پێویستەکان کە کەرتی غەززە لێی بێ بەشە، پێویستیان بە چوونەدەر لەو ناوچە هەیە بەڵام رژیمی ئیسرائیل پێشی بەو کارە گرتووە.

سەرپەیڤ