هەڵمەتی "ماسیی بیاوان" تاکتیکی تازەی حەماس لە کەرتی غەززە
شرۆڤەکاری باڵای کاروباری سەربازی و ستراتژیکی ئوردون، تاکتیکی تازەی گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس دژ بە رژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززەی لەقاو دا.
"فایز ئەلدویری" وتی: هەڵمەتی هێرشی گوردانەکانی قەسام بۆسەر بنکەی سەرکردایەتی سوپای رژێمی زایۆنیستی لە شاری رەفەح هەڵکەوتوو لەباشوری کەرتی غەززە، لەو هەڵمەتانە بوو کە سوپای چین و هێزی "دێڵتا"ی ئەمریکا جێبەجێی دەکا.
گوردانەکانی قەسام رۆژی هەینی ڕایگەیاند، ژمارێکی زۆر لە خەباتکاران هەڵیان کوتاوەتە سەر بنکەی سەرکردایەتی سوپای رژیمی زایۆنی لەنزیک گەڕەکی "تەل سوڵتان"ی شاری رەفەح کە لەئەنجامدا، ژمارێکی زۆر لە چەکدارانی دوژمنی زایۆنی کوژراون وبریندار بوون.
ئەلدویری وتیشی: ئەو هەڵمەتە، وەڵامدانەوەی شیاو بوو بە بانگەشەو ئیدیعای فەرماندەرانی سەربازی و سەرانی رژێمی زایۆنی لەبارەی لاوازیی توانای حەماس.
ئەو شارەزایەی کاروباری سەربازی و ستراتژیک هەروەها وتی: وەها هەڵمەتێک لەبەر دەرکەوتنی هێزەکان لە کات و شوێنی بەدەر لەچاوەڕوانیی دوژمن، بە هەڵمەتی "ماسیی بیاوان" بەناوبانەو لە جێبەجێکرانیدا، لە فەکتەری وەک، هێز، خافڵگیری و خێرایی کەڵک وەردەگیردرێ. وتیشی: هێزە بەشداربووەکانی ئەو جۆرە هەڵمەتانە، بێ ئەوەی دوژمن دەرفەتی وەڵامدانەوەی هەبێ، لە شوێنەکە دەکشێنەوە.