تیاچوونی چوار تانک و شۆڤەڵی زایۆنییەکان لە ئۆپەراسیۆنی قەسامدا
گوردانەکانی قەسام بەردەوام بوون لە بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەرانی زایۆنی لە گەڕەکە جۆراوجۆرەکانی شاری غەززە لەوان الشجاعیه و تلالهوی و ئەمڕۆیش دەستیان دایە راکتبارانی شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی نزیکی کەرتی غەززە.
گوردانەکانی عزەدین قەسام بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک رایگەیاند؛ هێزەکانی بە دەکارهێنانی ڕاکتی دژەزرێی یاسینی ١٠٥، چوار تانکی مۆدیلی مێرکاوای سوپای ڕژێمی زایۆنییان لە گەڕەکی شوجاعیە لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە پێکا. خۆڕاگریی فەلەستین ئەمڕۆ هەروەها ڕاکتیان تەقاند بەرەو شارۆچکەکانی نزیکی کەرتی غەززە و هاویژرانی ئەو راکتانە بووە هۆی زرینگانەوەی ئاژیری وشدار لەم شارۆچکانەدا.هەروەها قەسام رایگەیاندووە کە مەیدانی مینێک لە نزیکی مزگەوتی «خالد بن الولید» لە ڕۆژاوای گەڕەکی تەلولهەوا لە باشووری شاری غەززە تەقیوە کە بە هۆی ئەو تەقینەوەیە دوو شۆڤەڵی سەربازیی مۆدیلی «D۹» ئاوریان تێبەربوو.قەسام لە درێژەیشدا باسی تەقینەوەی بۆمبێکی دژەمرۆی لە شوێنی کۆبوونەوەی سەربازانی سوپای زایۆنی لە نزیکی برج الریاض لە گەڕەکی تل الهوی هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژاوای شاری غەززە و کوژران و بریندار بوونی ژمارێک لەو سەربازانەی کرد.