ته‌مووز 10, 2024 10:05 Asia/Tehran

کۆمەڵی دیلە فەلەستینیەکان بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک ڕەخنەی گرت لە بەدیلگرتن و ئەشکەنجەی خەڵکی فەلەستین لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوەو ڕاشیگەیاند کە هەنووکە ٩٦٠٠فەلەستینی لەنێو گرتوخانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی دان.

ڕژیمی زایۆنیستی لەدەسپێکی شەڕەکەئی غەزەوە تا هەنووکە بەشێوەیەکی بەربڵاو دەستی داوەتە گرتنی خەڵکی کەرتی ڕۆژئاوا.

کۆمەڵی دیلە فەلەستینیەکان بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هەنووکە ٩٦٠٠فەلەستینی گیراو لە قودس و لێواری ڕۆژئاوا لەنێو گرتوخانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی دان، دەشڵێ بەهەزاران کەس لەو گیراوانە دەست بەسەری بەڕێوەبەرین.

ئەو جۆرە گرتنەی خەڵکیش لەبەر پیلانەکانی داهاتوی ئەو ڕژیمە دەگیرێن و بەبێ هیچ دادگایی کران و دەستنیشانی تاوانێک ئەوە چەندین مانگە کە لەنێو گرتوخانەکانی ئەو ڕژیمەدان.

ئەو زایۆنیستانە هەنووکە هەموو ڕۆژێک بە هەڵکوتانەسەر ناوچەکانی لێواری ڕۆژئاوا خەڵک دەست بەسەر دەکەن و زۆریش لەو گیراوانە ڕایانگەیاندوە کە لەو گرتوخانەی زایۆنیستەکان دا ئەشکەنجە دەکرێن.

سەرپەیڤ