درێژەی تاوانکارییەکانی رژێمی زایۆنیستی و چوونەسەری ژماری شەهیدانی غەززە
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆ سی و هەشت هەزار و ٢٩٥ کەس زیادی کرد.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە رژیمی زایۆنیستی لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، چوار تاوان و جەنایەتی کوشت و بڕی ئەنجامدا کە بەهۆیەوە، پەنجاو دوو کەس شەهیدو ٢٠٨ کەسیش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆری وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە، ئاماری شەهیدانی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبرەوەو هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا تائێستا گەیشتووەتە سی و هەشت هەزار و٢٩٥ کەس و ژماری بریندارانیش ٨٨ هەزار و٣٤١ کەس.
رژێمی زایۆنیستی لە تازەترین تاوانی، بە هێرشکردنەسەر قوتابخانەیەک لە باشوری کەرتی غەززە لانیکەم بیست ونۆ کەسی شەهید کرد.
چەکدارانی زایۆنی لەمڕۆ چوارشەممەوە خولێکی تازەی پەلاماریان بە دەیان ترۆمبیلی زرێپۆش و بەپاڵپشتیی لانیکەم دە شۆڤڵ، بۆسەر شارەکان و ئوردوگای تولکەرم دەسپێکرد و بەشی جۆراوجۆری شاری تولکەرم بۆنمونە، دەورووبەری نەخۆشخانەکان و هەروەها گردووپەڕی ئوردوگای تولکەرم هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی ئەو شارەیان گەمارۆ دا.