کوژران و برینداربوونی دەیان فەلەستینی لە پەلامارە تازەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە
سوپای ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی جەنایەتەکانیدا دژ بە خەڵکی غەززە، ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززەی دایە بەر پەلامار کە ئەوەش شەهید و بریندار بوونی دەیان کەسی لێکەوتەوە.
فڕۆکەیەکی جەنگیی سوپای ڕژێمی زایۆنی شوێنی کۆبوونەوەی فەلەستینییەکانی لە دەوروبەری مەیدانی ئەبووحەمید لە ناوەراستی شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە دایە بەر پەلامار کە بووە هۆی شەهید و بریندار بوونی دەیان فەلەستینی. بە پێی ڕاپۆرتی ئەلمەیادین، تۆپخانەی سوپای ڕژێمی زایۆنی باکووری نوسەیراتی تۆپباران کردووە. فڕۆکەن جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی گەڕەکی ڕەمال و دەڤەری باکووری شاری غەززەیشیان دایە بەر پەلامار. هەروەها لە پەلاماری ئاسمانی، زەوینی و دەریایی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەگەلیکی شاری ڕەفەحیش ژمارێک فەلەستینیی شەهید و بریندار بوون.
بە پێی قسەی ژێدەرە فەلەستینییەکان دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەی تل الهوا و ناوچەی الصناعە لە ڕۆژاوای شاری غەززە بیستراوە. بەرگریی شارستانیی غەززەیش ڕایگەیاندووە سوپای ڕژێمی زایۆنی پاش پەلاماردانی ناوچەی تل الهوا و شەقامی الصناعە لەم ناوچانە پاشەکشەی کرد و هێزەکانی بەرگریی شارستانیی غەززە خۆیان گەیاندۆتە ئەو دوو شوێنە بۆ دەرهێنانی تەرمی شەهیدان.
بە وتەی ئەم ناوەندە فەلەستینییە ڕژێمی داگیرکەر ئەو فەلەستینییانەی داوەتە بەر پەلامار کە بۆ وەرگرتنی یارمەتیی خۆراکی خۆیان گەیاندوبووە گەڕەکی تل الهوا و شەقامی الصناعە و ئەگەری زۆرە هەر هەموویان شەهید بووبێن.