چوونەسەری ژماری شەهیدانی خان یونس بۆ ٧١ کەس و ژماری بریندارانیش بۆ ٢٨٩ کەس
وەزارەتی تەندروستیی غەززە تازەترین ئاماری شەهیدان و بریندارانی تاوانی خان یونسی بڵاو کردەوەو ڕایگەیاند کە ژماری شەهیدانی ئەو جەنایەتە، گەیشتووەتە ٧١ کەس.
سوپای رژیمی زایۆنی ئەمڕۆ خێوەتی ئاوارە فەلەستینیەکان لە شاری "خان یونس" ی بەشێوەیەکی دڕندانە بۆردومان کرد.
ئەو جەنایەتە لە ناوچەی "ئەلمەواسی" هەڵکەتوو لە رۆژاوای خان یونس، ڕووی داو پاش بۆردومانی بەرفراوانی سوپای زایۆنی، فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف١٦ ئوردوگای ئاوارەکانیان بە بۆمبی نیوەتۆنی بۆمباران کرد.
رژیمی زایۆنی لەو پەلامارەدا جگە لە مووشەک لە خۆفڕیش بەدژ ئوردوگای ئاوارە فەلەستینیەکان کەڵکی وەرگرت.
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) وێڕای شەرمەزارکردنی جەنایەتی دڕندانەی سوپای رژێمی زایۆنی لە ناوچەی "ئەلمەواسی" هەڵکەوتوو لە "خان یونس" لە باشوری کەرتی غەززە، ڕایگەیاند کە بیانووی داگیرکەران بۆ کردنەئامانجی فەرماندەرانی موقاوەمە لەو هێرشەدا، بیانوویەکی درۆیە.
وەزارەتی تەندروستیی غەززەش ڕایگەیاند؛ ژماری شەهیدانی فەلەستین لە ٢٨١ رۆژ ژینۆسایدی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە گەیشتۆتە٣٨هەزار و٤٤٣ کەس.