درێژەی پەلامارە بەربڵاوەکانی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەزە
پەلاماری ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەزە هەروا بەردەوامە.
لەئاکامی پەلاماری سەرلەبەیانی ئەمڕۆی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر باشوری رەفەح چوار کەس شەهئید بوون و ئەو ڕژیمە شەوی ڕابردوو پەلامارێکی توندی بردۆتە سەر کەمپی نوسەیراتی نێوەراستی غەزەو شارۆچکەکانی بەیت حانوون و بەیت لاهیاشی تۆپباران کردوە.
چەکدارانی ئەو ڕژیمە هەروەها هەڵیان کوتاوەتە سەر شارەکانی بیرەو توباسی لیواری ڕۆژئاواو لە بیرە تەقەیان لە گەنجە فەلەستینیەکان کردوە کە لەئاکامی دا گەنجێک شەهید بوە کە چەکدارانی ڕژیمی داگیرکەر تەرمەکەیان ڕفاندوە.
کەناڵی دوازدەی زایۆنیستەکانیش ڕایگەیاندوە کەلەئاکامی هەڵمەتێکی دژی زایۆنیست لە دەوری شارۆچکەی شافی شومروون"ی نابلۆسی لێواری ڕۆژئاوا سێ شارۆچکەنشینی زایۆنیست بریندار بوون و لەئاکامی ئەو هەڵمەتەدا ئەرتەشی ئەو ڕژیمە ئامادەباشی راگەیاندوە.