حیسام بەدران: چین، بانگهێشتی گرووپە فەلەستینیەکانی کرد بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەی داهاتووی پیکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i429474-حیسام_بەدران_چین_بانگهێشتی_گرووپە_فەلەستینیەکانی_کرد_بۆ_بەشداربوون_لە_کۆبوونەوەی_داهاتووی_پیکەن
ئەندامێکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، چین بانگهێشتی گرووپە فەلەستینیەکانی کرد بۆ هاوبەشیی لە دانیشتنی پیکەن لە کۆتایی ئەم مانگەی زایینیدا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 17, 2024 10:46 Asia/Tehran

ئەندامێکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، چین بانگهێشتی گرووپە فەلەستینیەکانی کرد بۆ هاوبەشیی لە دانیشتنی پیکەن لە کۆتایی ئەم مانگەی زایینیدا.

"حیسام بەدران" ئەندامی مەکتەب سیاسی و سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی حەماس لەو بارەوە ڕایگەیاند؛ حەماس و گرووپە فەلەستینیەکانی دیکە، بانگهێشتنامەیەکیان لە چین پێگەیشتووە بۆ بەشداربوون لە دانیشتنەکەی رۆژانی٢١و٢٢ی ئەم مانگەی زایینی (٣١ی پووشپەڕ و یەکی گەلاوێژ).

وتیشی: بە ورەیەکی ئەرێنی و بە هەست بە بەرپرسایەتیی نیشتمانی، لەگەڵ ئەو بانگهێشتنامەدا هەڵس و کەوت دەکەین هەتا بگەین بە یەکڕیزییەکی نیشتمانیی شیاوی گەلی فەلەستین و هاوتەریب لەگەڵ ئەمەگداریی و ئازایەتییەکانی ئەوان بەتایبەت لەسای نەبەردی باهۆزی ئەقساوە.

بەدران لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دانیشتنی داهاتووی چین، دانیشتنێکی نیشتمانی گشتداگرە کە هەموو تاقم و لایەنە جۆربەجۆرە فەلەستینییەکان لەخۆ دەگرێ .

ناوبراو وتیشی: بەبڕوای ئێمە، دەکرێ لە ئەنجامەکانی کۆبوونەوەی ڕابردوو کەڵک وەرگیردرێ کە لە ئاوریلی ڕابردوو لە پیکەن بەڕێوە چوو.

نوێنەرانی بزووتنەوەی حەماس و فەتح یازدەی مانگی گوڵان بە سازدانی دانیشتنێک لە پیکەن، پرسی چارەسەریی ناکۆکیی و جیاوازیی روانگەکانیان تاووتوێ کردبوو.