وشداری وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لەحاند تەشەنەی ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان لە کەرتی غەززە
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە بوونی ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان لە نێو سیستەمی ئاو و ئاوەڕۆی کەرتی غەززەی بە کارەساتێکی تەندرووستی ناوبرد و وشداری دا لەحاند بڵاوبوونەوەی.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، بوونی ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵان لە سیستەمی ئاو و ئاوەڕۆی ئەم کەرتە ئاماژەیە بۆ ڕوودانی کارەساتێکی تازەی تەندرووستی. پێشتر ڕێکخراو و دامودەزگاکانی مافی مرۆڤ چەندین جار وشداریان دابوو لەحاند بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە درمییەکان لە غەززە بەهۆی گەمارۆ، نەبوونی ئاوی پاک و سیستەمی تەندرووستیی پەککەوتوو لە ئەنجامی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی.
ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنی بڵاویکردەوە، وەزارەتی تەندروستیی ئەم ڕژێمە ئامۆژگاری سوپا دەکات کە بنەماڵەی سەربازەکانی لە دژی ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان واکسینە بکات لەبەر بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە لە غەززەدا.
وەزارەتی تەندرووستییی فەەلستینی دواییین ڕیژە و ئاماری خۆی سەبارەت بە ژماری شەهیدان و بریندارانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززەی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە کە لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقساوە تا ئێستا، ٣٨ هەزار و ٨٤٨ کەس لەم ناوچەیەدا شەهید بوون.