ته‌مووز 20, 2024 13:55 Asia/Tehran

لیژنە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین ڕایگەیاند کە هەڵمەتی درۆنیی یەمەن دژی زایۆنییەکان ئەوەی پێ سەلماندن کە ئەوان لە خاکی فەلەستیندا ئارامی و ئاسایش بە خۆیانەوە نابینن.

کۆمیتە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا وتیشی: هەڵمەتی درۆنیی یەمەن لە هێرشکردنە سەر تلاڤیڤ، هەیمەنە و شان و شکۆ و ملهوڕیی زایۆنییەکانی تێکڕووخاند و بنچینەی ڕژێمەکەیانی هەژاند. لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: ئەم ئۆپەراسیۆنە بە داگیرکەرانی زایۆنی ئەوەی سەلماند کە لە سەر خاکی فەلەستینییەکاندا ئەوان هیچ ئاسایشێکیان نابێ و جەنایەتکارانی جەنگی لەوان بنیامین نەتانیاهووی سەرۆکوەزیران و یۆاڤ گالانتی وەزیری شەڕ و لایەنگرانی ئەمریکاییان بەڵێنی سەراب و بەهەشتێکی درۆینە دەدەن بەو کۆچبەرە زایۆنیانەی بەنیازن لە خاکی فەلەستیندا بژین.

لیژنەکانی خۆڕاگریی فەلەستین داوایان لە هەموو گرووپەکانی خۆڕاگری کرد کە بە بەسەرچەشن کردنی هێزە چەکدارە قارەمانەکانی یەمەن، بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسراییل لە سەرانسەری ناوچەکە بکەنە ئامانج. بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان خۆی گەیاندە ئاسمانی تلاڤیڤ و باڵەخانەیەکی نزیکی باڵوێزخانەی ئەمریکای پێکا.

سەرپەیڤ